هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات " هەواڵگری " ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو دەستی بە گرتن و دەست بەسەررکردنی هاووڵاتیان لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەری کردووە.
پێنجشەممه ١٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ئەم ۲۰ هاووڵاتییە لە شاری بانە و گوندەکانی دەورووبەر دەستبەسەر کراون کە لە نێو دەستبەسەرکراوان سێ براشی تێدایە.
تا ئێستا ناوی ئەم کەسانە دیارە: سەلاح پزشکی، ڕەفیق پزشکی، مەناف پزشکی، جەمال مروەتی، سەعید قادری.
▫️ئیتلاعات و هێزە چەکدارەکانی خامنەیی بە ئۆتۆمبێلی مانگی سوور و جلی مەدەنییەوە هێرشیانکردووەتە سەر چۆمان، کۆپێچ، نمشێر و نجنه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە