نزیکی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە

نزیکی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە

پەیامی کورد... نزیکی ١٠٠ کۆچبەری کورد لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە

زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد کە هەموویان خەڵکی پشدەر و بتوێنن لە دوورگەیەکی یۆنان گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

"ڕەنج پشدەری" ڕۆژنامەنووس ڕایگەیاند، زیاتر لە ٩٠ کۆچبەری کورد کە هەموویان خەڵکی پشدەر و بتوێنن، لە دوورگەی "کۆس" لە یۆنان کە ٣٠ خولەک لە تورکیا دوورە گیریان خواردووە و بەهۆی شەپۆلی زۆرەوە نەیان توانیوە لە گەشتەکەیان بەردەوام بن.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێی زانیارییەکان ژمارەیان لە ٩٠ کەس زیاترە و ٣٠ ژن و منداڵی بچووکیان تێدایە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە