نزیكەی ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی دهۆک-يان كردووه‌

نزیكەی ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی دهۆک-يان كردووه‌


پەیامی کورد... نزیكەی ١٠٠ هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی دهۆک-يان كردووه‌

لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، هاوشێوەی شار و شارۆچكەكانی تری كوردستان ژمارەیەكی زۆری گەشتیاری هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق، هەروەها گەشتیارانی بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەكانی دهۆك-يان كردووه‌ و به‌پێى ئامارێکی بەڕێوەبەرايه‌تى گشتیی گەشتوگوزاری دهۆک نزیكەی ١٠٠ هەزار گەشتیار هاتوونەتە شوێنه‌ گه‌شتيارييه‌كانى دهۆك.

ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای دھۆک بە سەرچاوە ئاوی زۆر و کەشوھەوای فێنک و جوانی سروشتەکەیان، سەرنجی گەشتیاران رادەکێشن و لە بۆنە و پشوەکاندا، گەشتیارێکی زۆر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق سەردانی دەکەن، بۆ ئەمساڵیش بەھۆی کەشوھەواوە، شوێنەکان جمەیان دێت لە گەشتیار.

یەکێک لە ھاوینەھەوارەکانی سنووری پارێزگای دھۆک کە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن ھاوینەواری (ئاڤا شین)ە لە گەلی شێرانە لە ناحیەی دێرەلوک سەربە سنووری قەزای ئامێدی، گەلی شێرانە ناوچەیەکی جوان و دڵڕفێنی گەشتیارییە شوێنێکی بەرچاو بۆ گەشت و سەیران، بەھۆی بوونی ئاو، رووبارێکی شین، دارستان، باغ، چیا و بەردی جوان و سەرنجڕاکیش وای کردووە گەشتیاران رووی تێ بکەن.

بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگای دھۆک لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، ھاوشێوەی شار و شارۆچکەکانی تری کوردستان ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی عێراق، هەروەها گەشتیاری بیانی سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی دھۆک-یان کردووە و بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری دھۆک نزیکەی ١٠٠ ھەزار گەشتیار لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا ھاتوونەتە پارێزگای دھۆک و بەپێی زانیارییەکان کە لە ھاوینەھەواری ئاڤاشین دەست کەوتووە، لە ماوەی چوار رۆژی جەژنی قورباندا، زیاتر لە ٤٠ ھەزار کەس سەردانی ئەو شوێنە گەشتیارییەیان کردووە.

لە سنووری پارێزگای دھۆکدا زیاتر لە ٩٠٠ ناوچەی گەشتیاری ھەیە، ھەروەھا لەگەڵ زیاتر لە ٢٥٠ شوێنی گەشتیاریی سروشتیی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە