پەیامی کورد … ئاوی بێخاڵ پەنجا ساڵە هێندە کەمی نەکردووە
ئاوی بێخاڵ، جگە لەوەی سەرچاوەی ناوچەیەکی گەشتیارییە، لە هەمانکاتدا سه‌رچاوه‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی به‌شێكی دانیشتوانی رواندز، گوندی سرێشمه، شاره‌دێی دیانا و گونده‌كانی و لە 70٪ی دانیشتوانی قەزای سۆرانه، به‌هۆی وشكهساڵیەوە لە 50٪ی ئاوهكەی كه‌میكردووه، به‌جۆرێك له په‌نجا ساڵی رابردوو وێنه‌ی نه‌بووه.
لەمبارەیەوە ته‌حسین سه‌عدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاوی سۆران بە کوردستان24ی وتوە: "زیاتر لە 70٪ی دانیشتووانی قەزای سۆران و ناحیەی دیانا لە سەرچاوەی ئاوی بێخاڵ سوودمەندن. پێشتر لە کاتژمێرێکدا 3100 مەتر سێ جا ئاو بۆ سۆران و دیانا لە ئاوی بێخاڵ بەرهەمدەهێنرا، ئێستا نزیکەی 600 مەتر سێ جا کەمیکردووە".
کەم بارانی و وشكه‌ساڵی، بووەتە هۆکار بۆ کەمبوونەوەی زۆربەی سەرچاوەکانی ئاو، یەکێک لەو سەرچاوانەش ئاوی بێخاڵە کە ده‌گوترێت له 50 ساڵی رابردوو به‌م ئاسته نهبیرناوه. كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاوی بێخاڵ و به‌فیڕۆدانی ئاو له‌لایه‌ن به‌شێك له هاووڵاتییان نیگه‌رانی لای ئیداری سۆران دروستكردووه و له ئێستاوه ئاماده‌كاریان بۆ ئه‌گه‌ری زیاتر كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئەو ئاوە كردووه و پلانیشیان بۆچاره‌سه‌ر له‌به‌رده‌سته.
لای خۆیەوە هەڵگورد شێخ نەجیب، قایمقامی قەزای سۆران دەڵێ: "وەک هەموو شوێنەکانی دیکە دیراسەی کەمبوونەوەی ئاومان کردووە، پلان (بی)مان داناوە، ئەگەر ئاوەکە زیاتر کەمبێتەوە چۆن قەرەبووی بکەینەوە، بەڵام ئەگەر ئەم مانگە تێپەڕێنین ئەوا لە کاریگەرییەکانی وشکەساڵی رزگارمان دەبێت".
شایەنی باسە كه‌می بارینی به‌فر و باران له زستان و به‌هاری رابردوو، هه‌رێمی كوردستانی خسته دۆخی وشكهساڵییەوە، كه‌مبوونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئاوی رووبار و كانیاو و تاڤگه‌كان، زیانی زۆری به كه‌رتی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری گه‌یاندووه‌و دۆخه‌كه گه‌یشتووەته ئه‌وه‌ی دانیشتوانی به‌شێكی هه‌رێمی كوردستان رووبه‌ڕووی كه‌مئاوی ببنه‌وه، لێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بووه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە