وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، کە سبەینێ مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی دابەش دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، کە سبەینێ (٨)ی نیسان، مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی وەزارەتی خوێندنی باڵا و دارایی بەپێی سیستمی نوێی پاشەکەوت دابەشدەکرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە رۆژی پێنجشەممەی رابردوو مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی و پەروەردە بەپێی سیستمی نوێی پاشەکەوت دابەشکرا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە