پەیامی کورد... وادەی دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی هێرشەکەی زاخۆ ڕاگەیەندرا
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وادەی دانیشتنەکەی لەبارەی هێرشەکەی تورکیا لە سنووری زاخۆ دیاری کرد.
ڕۆژی شەممە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕۆژی شەممە کاتژمێر ١١: ٠٠ ی پێشنیوەڕۆ دانیشتنی تایبەت بە بۆردوومانەکەیت تورکیا لە سنووری زاخۆ بە ئامادەبوونی وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی ئەنجام دەدات.
دانیشتنەکە دوای کۆکردنەوەی واژۆی زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتارە و بڕیارە، هەڵوێستی ئەنجوومەنەکە لەبارەی دووبارەبوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق تاوتوێ بکرێت و هەڵوێستێکی هاوبەش ڕابگەیەنرێت.
دوێنێ تورکیا بۆردوومانی ناوچەیەکی گەشتیاری سنووری زاخۆی کرد و بە هۆییەوە نۆ گەشتیار کە سەرجەمیان عەرەب بوون و خەڵکی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق بوون کوژران و ٢٣ ی دیکەش برینداربوون و ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە