پەیامی کورد … ئاوی دەریاچەی دوكان 12سم بەرزبووەتەوە
ئەندازیار كۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان ئاشكرای كرد، بەهۆی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان 12 سم بەرزبووەتەوە و ئاوەكەش قوراوی بووە و ناتوانێرێت بۆ خواردنەوە سودی لێوەربگیرێت.
ناوبراو بە میدیاکانی وتووە، بەهۆی هاتنی ئەم شەپۆلە باران بارینەوە كە ناوچەكەمانی گرتووەتەوە تەنها 70 ملم باران باریوە، ئەمەش وایكردوە 12سم ئاستی ئاوی دەریاچەی دوكان بەرزبێتەوە.
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئاوەكەش قوراوی بووە و ناتوانێرێت بۆ خواردنەوە سودی لێوەربگیرێت.
لەلایەكی ترەوە ئەندازیار ئەبوبەكر حەمەد بەڕێوەبەری ویستگەی بەرهەم هێنانی كارەبای دوكان وتویەتی، لە رۆژی هەینیەوە گرفتی تەكنیكیان هەیە و ناتوانن كارەبا بەرهەم بهێنن هەرچەندە تیمەكانیان بەردەوام لەچاك كردنەوەن، بەڵام بەداخەوە بێ ئەنجام بوو بۆیە كارەبای ناو دوكان و دەوروبەری و هێڵێكی چوارقوڕنەو تاسلوجەش كارەبای نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە