ئەو دوو عومرەکارەى چووبوون بۆ سەیرى یارىەکەی کریستیانۆ و دەستگیرکرابوون، گەڕانەوە هەولێر

ئەو دوو عومرەکارەى چووبوون بۆ سەیرى یارىەکەی کریستیانۆ و دەستگیرکرابوون، گەڕانەوە هەولێر

پەیامی کورد... ئەو دوو عومرەکارەى چووبوون بۆ سەیرى یارىەکەی کریستیانۆ و دەستگیرکرابوون، گەڕانەوە هەولێر



ئەو دوو عومرەکارەی کە مانگێک لەمەوبەر لەناو یاریگایەکی شاری تائیفی سعودیە دەستگیرکران دوای ئازادکردنیان ئەمڕۆ گەڕانەوە هەولێر.

فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، “دوای ئەوەی لە 12 ی مانگی رابردوو دوو عومرەکاری کورد بە ناوەکانی سەباح محەمەد موسا و سالار کەریم عەزیز لە شاری تائیفی سعودیە دەستگیرکران بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە هەولێر بە کەسوکاریان شادبوونەوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەم دوو هاوڵاتییە بە مەبەستی بینینی یاری تۆپی پێی نێوان دوو یانەی ئەو وڵاتە سەردانی شاری تائیفیان کردووە و هیچ تاوانێکیان ئەنجام نەدابوو تاوەکو شایانی سزادان و زیندانی کردن بێت، ئەوەی روویداوە تەنها ناشارەزایی بووە بە هەندێک رێسای ئەو وڵاتە”.

پێشتر وا بڵاوكرایەوە كە ئەو دوو عومرەكارە بۆ بینینی یاریەكەی كریستیانۆ رۆناڵدۆ كە لەیانەی نەسری سعودیە سەردانی شاری تایفیان كردبوو.
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە