پەیامی کورد ... وەفدی هاوبەشی پارتی، یەکێتی و گۆڕان کۆ دەبنەوە
وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری ھەولێر كۆبنەوە.
مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ سێشهممه 8-12-2020 لە بارهگای سەرۆکایەتیی ھەرێم له ههولێر، شاندی باڵای پارتی و یەکێتی و گۆڕان کۆدەبنەوە.
بەپێی زانیارییەكان، کۆبوونەوەکە بۆ گفتوگۆکردنە لەسەر دۆخی سیاسیی عێراق و ھەرێمی کوردستان و گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، بە تایبەت لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە