ڕاوێژكارێكی سودانی: دوای جەژن نرخی ١٠٠ دۆلار نزیك دەبێتەوە لە ١٣٠ هەزار

ڕاوێژكارێكی سودانی: دوای جەژن نرخی ١٠٠ دۆلار نزیك دەبێتەوە لە ١٣٠ هەزار

پەیامی کورد... ڕاوێژكارێكی سودانی: دوای جەژن نرخی ١٠٠ دۆلار نزیك دەبێتەوە لە ١٣٠ هەزار


لەگەڵ ئەوەی دوو ڕۆژە بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی كەمتر دۆلار دەفرۆشێت، بەڵام ڕاوێژكارێكی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: دوای جەژن نرخی ١٠٠ دۆلار نزیك دەبێتەوە لە ١٣٠ هەزار.

لەو بارەیەوە، فادی شەمەری راوێژكارێكی سیاسی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: لە دوای جەژنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان بەهای دۆلار لە بازاڕەكان دەگاتە ئاستی نزیكەی هەزار و ٣٠٠ دینار بەوەش تەواو نزیك دەبێتەوە لە بەهای فەرمی دۆلار.

ئەمە لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە بانكی ناوەندی عێراق بڕێكی كەم دۆلار دەخاتە بازاڕەوەو ئەوەش كاریگەری لەسەر دانەبەزینی بەهای دۆلار لە بەرانبەر دیناری عێراقی هەیە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە