پەیامی کورد ... دوو ڕاوێژکاری گرینگی سوپای پاسدارانی هاوڕێی قاسم سلێمانی لە بۆسەیەک دا کوژران
بە پێی هەواڵی سەرچاوە هەواڵییەکان ، حه‌سه‌ن عه‌بدۆڵڵا زاده، ڕاوێژكاری سه‌ربازی سوپای پاسداران له سووریا و موحسن عه‌باسی یاوه‌ری له نێوان دێرزور و ته‌دموور كه‌وتونه‌ته بۆسهیهكەوە و كوژراون.
هەروەها دەوترێ حه‌سه‌ن عه‌بدۆڵڵا زاده، راوێژكاری سه‌ربازی پاسداران له سووریا کە یەکێک بوە لە دۆستانی قاسم سلێمانی ، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران له نێوان دێرزوور و ته‌دمور لەگەڵ موحسن عه‌باسی یاوه‌ری كه‌وتونه‌ته بۆسهیهكەوە و كوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، عەبدۆڵڵازادە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە کە تەمەنیان یەک، سێ و پێنج ساڵانن.
باڵی دەرەوەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە ووڵاتەکانی عێراق، سووریا، یەمەن و لوبنان و فەلەستین هێزی خۆی هەیە و لە ڕووی تەکنیکی و ماڵی و سەربازی یارمەتی گرووپە میلیشیاکان دەدات بۆ ئاژاوەگێڕی و دەستێوەردانی ناوچە.

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە