ڕۆژئاوای کوردستان/ ٦٣٠ بەندکراو بەر لێبوردنی گشتی کەوتن

ڕۆژئاوای کوردستان/  ٦٣٠ بەندکراو بەر لێبوردنی گشتی کەوتن

هێزەكانی سوریای دیموكرات لەسەر داخوازی سەرۆكی عەشیرەتەكان لێبوردنیان بۆ ٦٣٠ بەندکراوە ده‌ركردووە كە پێشتر بە تۆمەتی پەیوەندی بە داعشەوە دەستگیركرابوون.

 

به‌پێی‌ هه‌واڵی‌ میدیاكانی‌ رۆژئاوای کوردستان، لە كۆی چوار هەزار و ٤٠٠ كەسی خەڵكی سوریا كە بە تۆمەتی پەیوەندیان بە داعشەوە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە)، دەستگیركرابوون ٦٣٠ زیندانی ئازاد كرد.  

ئەوانەی ئازادكراون خەڵكی سوریان، مامەڵەیان لەگەڵ داعش كردووە، بەڵام هیچ تاوانێكیان ئەنجام نەداوە، به‌ ئازادكردنی‌ ئه‌و زیندانیانه‌ش كاریگەری هەیە لەسەر كەمكردنەوەی قەرەباڵغی زیندانەكان. 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە