چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار کران

چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار کران



پەیامی کورد... چوار کۆڵبەر لە سنووری بانە بریندار کران


چوار کۆڵبەر بە ناوەکانی خالق ئەبووبەکری، عەلی ئەبووبەکری، ناسر بەریو کۆڵبەرێکیش بە ناوی هێمن بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری "هەنگەژاڵ"ی لە بانە بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ شەوی یەکشەممە (٤ی فێبریوەری ٢٠٢٤)، خالق ئەبووبەکری، تەمەن ٣٧ ساڵ، عەلی ئەبووبەکری، تەمەن ٣٠ ساڵ، ناسر بەری، تەمەن ٤٣ ساڵ و هێمن، خەڵکی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی ئەو شارە، بە سەختی بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم چوار کۆڵبەرە بەهۆی تەقەی ئەو هێزانەوە قاچ و ڕان پێکراوە و بە سەختی بریندار بوون کە دواتریش بە مەبەستی تیمارکردن و چارەسەریی پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری بانە گواستراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە