پەیامی کورد ... چوار هاووڵاتیی کورد لە خورماتوو دەستبەسەر کران
لەشارۆچكەی خورماتوو لەگەڕەكێكی كوردنشین هێزێكی تایبەتی گەڕان و پشكنین بۆ ماڵەكان دەكات و لەئەنجامیشدا چوار گەنج دەستگیر دەكەن.
بەپێی زانیارییەكان، شەوی رابردوو لەكاتی گەڕان و پشكنینی ماڵان لەلایەن هێزێكی هاوبەشی بەرپەرچدانەوەی خێراو بنكەی پۆلیسی كۆماری و هەواڵگری خورماتوو لەگەڕەكی ڕزگاری چوار گەنجی كورد بەهۆكارێكی نادیار دەستگیركران.
هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو چوار گەنجە کوردە نەزانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە