کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

پەیامی کورد ... کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنوورەکانی چالدرێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا. ڕۆژی ڕابردووش کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئەو شارە کوژرابوو.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، ، هێزەکانی سپای پاسداران لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری چالدێران دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کۆڵبەرێک بە ناوی کەماڵ عەلەم هولوی خەڵکی چالدێران گیانی لە دەست داوە.

 

ڕۆژی ڕابردووش لە سنوورەکانی ئەو شارە کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دالایی میلان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە