پەیامی کورد... کوژرانی دوو کەس لە هێزەکانی ئێران لە سنووری بان
کاتژمێر ٣: ٣٠ خولەکی سەر لە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە١٠ی تەمموزی ٢٠٢٢، پێکدادانێکی چەکداری لە سنووری بڕوێشکانی شاری بانە لە نێوان هێزەکانی سەر سنوور و یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران ڕووی داوە کە بووەتە هۆی کوژرانی دوو کەس لە کادیرەکانی هەنگی سنووری و برینداربوونی کەسێکی دیکە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەم پێکدادانەدا لانی کەم دوو کادیری هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران بە ناوەکانی عەلی فازڵی شاد و مەهدی محەممەدی نەسەب کوژراون و سەربازێک بریندار بووە.
هەروەها ئۆتۆمبێلی جۆری هایلۆکسی هێزەکانی سەر سنووریش تێک شکێنراوە و ئاگر دراوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە سەر زیانە گیانییەکانی لایەنی بەرامبەری شەڕەکە لە بەر دەستدا نییە.
تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە هیچ کام لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران بەرپرسیارەتی ئەم تێکهەڵچوونەیان وەئەستۆ نەگرتووە و میدیاکانی حکومەتی ئێرانیش هیچ هەواڵێکیان لەمبارەوە ڕانەگەیاندووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە