کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

پەیامی کورد ... کوژرانی هاووڵاتییەکی کورد بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران

 

هاووڵاتییەکی خەڵکی بانه کە به ئۆتۆمبێلەکەی سەرقاڵی گواستنەوەی موسافیر بووە، بە تەقەی ڕستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراوە.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، هاووڵاییەکی خەڵکی بانه بە ناوی خوسرەو شەریفی تەمەن ٢٩ ساڵ کە ماوەیەک پێش لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە گوللەیەک لە سەری درابوو، لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گیانی لە دەست دا.

 

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی شەریفی لەوبارەوە ڕاگەیاند کە: ”خوسرەو شەریفی ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەر (٢٨ی ئۆکتۆبر) لە سنووری کێلێ و لەنزیک بەنداوی عەباس ئاوا لە حالێکدا کە بە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی (ئیستەیشن) سەرقاڵی گواستنەوەی موسافیر بووە، کەوتووەتە بۆسەی هێزە چەکدارەکان و دوای ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەیان ڕاگرتووە، بەشێوەیەکی بێ بەزەییانە گولەیەکیان لە سەری داوە“.

 

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە خوسرەو شەریفی خێزاندار و باوکی کچێکی منداڵ بووە. بە وتەی ناوبراو بنەماڵەی شەریفی لە دادسەرای سەربازی سەقزی دژ بە هێزە ئینتزامییەکان سکالایەکیان تۆمارکردووە و دۆسیەکەیان ئێستا کاری لە سەر دەکرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە