کوژرانی مۆرەیەکی سوپای پاسداران لە پیرانشار

کوژرانی مۆرەیەکی سوپای پاسداران لە پیرانشار

پەیاما کورد ـ گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس بەرپرسیارێتی کوشتنی ئەندامێکی سوپای پاسدارانی لە شاری پیرانشار سەر بە پارێزگای ئورمیە بە ئەستۆ گرت.

کاتژمێر ٨:٣٠ دەقەی شەوی ڕابردوو ١١ی ژوئیەی ٢٠١٨، چەند کەسێکی چەکدار لە پیرانشر هێرشیان کردە سەر ئەندامێکی سوپای پاسداران بە ناوی ”حوسێن شوانکارە“ و داویانە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا کوژرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، حوسین شوانکارە خەڵکی پیرانشار و ئەندامی فەرمیی سوپای پاسداران بووە کە لە تیرۆری دەیان کادر و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لەنێو خاکی باشووری کوردستان دەستی هەبووە.

گرووپی هەڵۆکانی زاگرۆس کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە