کوژرانی منداڵێکی شوان بە گوللەی وێڵ

کوژرانی منداڵێکی شوان بە گوللەی وێڵ

پەیامی کورد ... کوژرانی منداڵێکی شوان بە گوللەی وێڵ

 

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە تەرمی مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵان، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە فیشەکێکی پێوەنراوە.

 

پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە منداڵەکە لە زێی (کانیان) سەر به قەڵادزێ شوان بووە و لە شوێنێکی نادیارەوە فیشەکێک هاتووە و بەر کەلەکەی کەوتووە و بەو هۆیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

لە راگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، پاش گەیشتنی بۆ نەخۆشخانە و دوای توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری یەک گولە کە جۆری چەکەکەی لە ئێستادا نەزانراوە بەسەر جەستەیەوە هەیە، دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنی تەندروستی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە .

 

پۆلیسی راپەڕین دەڵێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بۆ زانینی هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوەکە دەستی پێکردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە