پەیامی کورد ... کوژرانی ٧ ئەندامی داعش لە چیای قەرەچۆخ
لە ئاكامی دوو ھێرشی فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش بۆسەر ئامانجەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ، حەفت تیرۆریستی داعش كوژران.
لە ڕاەیەنراوێكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق هاتووە: لەسەر فەرمانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، فڕۆكە جەنگییەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژ بە داعش، دوو ھێرشیان بۆسەر ئامانجەكانی داعش لە چیای قەرەچووغ باشووری قەزای مەخموور ئەنجامداوە.
هەر بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، لە ئەنجامی ھێرشەكاندا، حەفت تیرۆریستی داعش كوژراون و چوار حەشارگەش لەناوچەكە، وێرانكران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە