پەیامی کورد … کوژران و بریندار بوونی ١٧ کۆڵبەر لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و یان بریندار بوون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئایاری ٢٠٢١ دا، لانیکەم ١٧ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٢.٥٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماووەیەدا ٤ کۆڵبەر کوژراون و ١٣ کۆڵبەریش بریندار بوون. جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان کە بریندار بووە بە تەقەی هێزەکانی تورکیا پێکراوە.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە ٧ حاڵەت بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە