پەیامی کورد … کوژران و بریندار بوونی دوو ئەندامی هێزە ئینتزامییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان
هێرشی کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو بۆ سەر هێزەکانی ئینتزامیی شاری دەرەشاری پارێزگای ئێلام، کوژران و برینداری بوونی دوو کەس لەو هێزانەی لێ کەوتەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلە ئێورەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٧ی ففێوریەی ٢٠٢١) چەند چەکدارێکی نەناسراو، دەسڕێژیان لە ژمارەیەک چەکداری هێزی ئینتزامیی پردی گامێشانی دەرەشار کردووە و لە ئاکامی ئەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتیزامی کوژراوە و یەکێکی دیکەشیان بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لەم هێرشەدا ئەندامێکی هێزی ئینتزامی بە ناوی "مێهدی دەریکوەند" کوژراوە و ئەفسەرێکیش بە ناوی سەروان "سەید ڕوحوڵڵا باسەرە" بە سەختی بریندار بووە و دۆخی تەندروستییەکەی ناجێگیرە.پۆلیسی پارێزگای ئیلام هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە.
هێرشبەران کە نەناسراون لە پاش هێرشەکە توانیویانە شوێنەکە بەجێ بێڵن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە