پەیامی کورد ... کوژران و برینداربوونی ٧ شوان لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات
شوانێکی خەڵکی بانە لە سنوورەکانی ئەو شارە کەوتە بەر دەستڕێژی هێزەکانی سپای پاسداران و بە سەختی بریندار کرا.
بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لە سنووری چۆمانی شاری بانە تەقەیان لە شوانێک کردووە و بە سەختی برینداریان کردووە.
ناسننامەی ئەو شوانەی ”کەیوان قادرپوور“ ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی سەختی برینەکانیەوە ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا ٧ شوان لە سنوورەکانی کوردستان لەلایەن سپای پاسدارانەوە دراونەتە بەر دەستڕێژی گوللە کە ٤ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە