کوژرانی چێودارێکی خەڵکی باشوور بە دەستی سپای پاسداران

کوژرانی چێودارێکی خەڵکی باشوور بە دەستی سپای پاسداران

پەیامی کورد ... کوژرانی چێودارێکی خەڵکی باشوور بە دەستی سپای پاسداران

 

چێودارێکی خەڵکی باشووری کوردستان کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات چووبووە بەرزاییەکانی قەندیل، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران کوژرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی یەکشەممە ٢٣ی ئاگۆستی ٢٠٢٠، هێزەکانی سپای پاسداران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە چێودارێکی خەڵکی باشووری کوردستان کردووە و کوشتوویانە.

 

هەواڵنێری هەنگاو لە پیرانشار ناسنامەی ئەو چێودارەی ”یووسف محەمەد عەبدوڵڵا ڕەش“ خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندووە کە بە مەبەستی کڕینی مەڕ و ماڵات ڕووی لەو شوێنە کردبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە