کوژرانی ٢٢ سەرباز و فەرماندەیەکی تورک لە لایەن هێزەکانی " پەکەکە " ەوە پشتڕاست کرایەوە

کوژرانی ٢٢ سەرباز و فەرماندەیەکی تورک لە لایەن هێزەکانی " پەکەکە " ەوە پشتڕاست کرایەوە

پەیامی کورد  ...  لە چەند شەڕو پێكدادانێكدا 23 سەربازی سوپای توركیا کوژران كە یەكێکیان فەرماندەیە.

ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە " باڵی سەربازی پەكەكە، رایگەیاند: "دوێنێ لە چەند شەڕو پێكدادانێكی گەریلاكانیان لە سنووری ناوچەی سیدەكان و سەربازانی سوپای توركیا، 23 سەرباز كوژراون كە یەكیان فەرماندەیە".

هەپەگە راشیگەیاندوە لەو پێكدادانانەدا هێزەكانیان توانیویانە 10 بارەگای سوپای توركیا كۆنتڕۆڵ بكەن، هاوكات 5 گەریلا گیانی خۆیان لە دەست داوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە