پەیامی کورد ... چوار کەس بە دراوی ساختەوە لە قەڵادزێ دەستگیر کران
لەلایەن هێزەکانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی قەڵازدێیەوە چوار تۆمەتبار دەستگیر کراون کە پارەی ساختەیان لە ئێرانەوە هێناوەتە نێو هەرێمی کوردستانەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ دوو کەسیان لە دەروازەی قەڵادزێ دەستگیر کردووە کە بڕی ١٩ هەزار دۆلاری ئەمریکی ساختەکراویان پێ بووە، هەر دوو تۆمەتبارەکە دانیشتووی دەرەوەی سنوورەکەن".
محەمەد فازڵ گوتەبێژی ئاسایشی ڕاپەڕین وتوویشیە کە: "دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو بابەتە، دوو تۆمەتباری دیکەش دەستگیر کراون و دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا و ڕایان گەیاندووە کە پارە ساختەکەیان لە ئێرانەوە ھێناوە بەمەبەستی ساغکردنەوەی لە بازاڕەکانی ھەرێمی کوردستان.
محەمەد فازڵ، ڕاشی گەیاند: "تۆمەتبارەکان بەپێی مادەی (۲٨۱) لە یاسای سزادانی عێراقی و بە فەرمانی دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی پشدەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە