پەیامی کورد... ڕاوێژکارێکی سەرۆکی حکومەت: ٣ پاڵاوگە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن
بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، بڕیارە سێ پاڵاوگە لە هەرێم دروست بکرێن، مەبەست لەو کارەش بە پیشەسازی کردنی نەوتە لە هەرێمی کوردستان.
دکتۆر بێوار خنسی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی وتووە، حکومەتی هەرێم بەردەوامە لە هەنگاوەکانی بۆ فراوانکردنی کەرتی نەوت و زیادکردنی بەرهەم بە تایبەت ئێستا کە نرخەکەی زیاد بووە و بڕیارە نەوت جگە لە هەناردەکردنی بۆ دەرەوە لە ناوخۆش بە پیشەسازی بکرێت.
وتوشیەتی، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە سێ پاڵاوگەی نوێ لە هەرێمی کوردستان دروست بکرێت، کە سوودێکی زۆری دەبێت، هەم بۆ دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ناوخۆ و هەمیش بە پیشەسازی کردنی نەوتە، کە داهاتی زۆر لە فرۆشتنی نەوت زیاتر دەبێت، چونکە لە نەوتی خاو هەموو جۆرە سووتەمەنییەک بەرهەم دێت لە ڕێگەی پاڵاوگەکان.
ڕاوێژکارەکەی سەرۆکی حکومەت جەختی لەوەش کردووەتەوە، سێ پاڵاوگەکە لە گەرمیان و هەولێر و دهۆکە، تاوەکوو ئێستاش کە ئەوە نەکرابوو هۆکارەکەی ئەو قەیرانانە بوو کە بەسەر هەرێمی کوردستان هاتن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە