پەیامی کورد … چوار تووشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لە دەست دا
وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ٧٥٥ توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، چوار كەس دیكەش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماری ٢٤ كاتژمێری ڕابردووی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بە گوێرەی ئامارەكەش، لەو ماوەیەدا لە كۆی هەشت هەزار و ٥٦ پشكنینی نوێ ٧٥٥ كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردودا هەزار و ١٢٣ توشبوو چاكبوونەتەوە، و چوار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.
كۆی گشتیی توشبووانی كۆرۆناش لە هەرێم گەیشتە ١٤٨ هەزار و ٩٠١، لەو ژمارەیە ١٤٠ هەزار و ٦٢١ یان چاكبوونەتەوە و چوار هەزار و ١٣١ توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە