پەیامی کورد ... چواردەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر دەکرێتەوە .
بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممە ٣-٤-٢٠١٩، چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری ھەولێر بکرێتەوە و نزیکەی دوو ھەفتە بەردەوام دەبێت.
ھەردی عومەر، بەڕێوەبەری پیشانگای نێودەوڵەتی کتێبی ھەولێر، ڕایگەیاند : "ئێستا ھەموو ئامادەکارییەکان بۆ کردنەوەی پێشانگاکە لە ١٣ی ئەم مانگەدا کراون."
چواردەمین پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە شاری ھەولێر بەڕێوە دەچێت و، ٢١ ووڵاتی دەرەوە و ٣٠٠ دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی کتێب تێیدا بەشدار دەبن.
ناوبراو گوتیشی: "٥٠ دەزگای بیانی و ٢٠٠ دەزگای عەرەبی و ٤٠ دەزگای کوردی لە پێشانگاکەدا بەشداری دەکەن."
هەردی عومەر ئاماژەی بەوەش کرد: "نزیکەی یەک ملیۆن کتێب نمایش دەکرێن، ڕێگری لە ھەموو ئەو کتێبانە کراوە کە بیری تووندڕەوی بڵاو دەکەنەوە."
شایانی باسە ڕۆژانە چەندین چالاكی جۆراوجۆری ڕۆشنبیری بە بەشداری نووسەران و ڕۆشنبیرانی ناوخۆ و دەرەوە لە پێشانگەکەدا بەڕێوە دەبرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە