پەیامی کورد ... ڕۆژی چوارشەممە ئەم شوێنە مووچە وەردەگرێت
جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەێنێت ، دوای دواكەوتنی لە وادەی خۆی، ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێی ڕاگەیاندووین كە ئەم هەفتەیە مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.
هەروەها ووتیشی: پێدەچێت ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی ٧ى تهمووزى ٢٠٢١، دەست بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی پەروەردە بكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە