وێستگەی کارەبای خەبات دەست بە کار دەکات

وێستگەی کارەبای خەبات دەست بە کار دەکات

پەیامی کورد    ...   وێستگەی کارەبای خەبات دەست بە کار دەکات .

بەڕێوبەری گشتی كارەبای هەولێر گوتی، بڕیارە وێستگەی كارەبای ھەڵمی خەبات لە چەند رۆژی داھاتوودا بكەوێتە كار، كە ٣٠٠ مێگاوات كارەبا بەرھەم دەھێنێت.

حسێن حەمەد، بەڕێوبەری گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند: "تیمێكی كۆریایی سەرپەرشتی درووستكردنی وێستگەی ھەڵمی خەبات دەكەن، كە ئێستا گەڕاونەتەوە بۆ ھەرێمی كوردستان و وێستگەكەش تەواو بووە، تەنھا ماوە بكەوێتە كار، بۆیە ئێستا ئەو تیمە ئامادەكاری دەكەن بۆ ئەوەی تا ٢٠ی ئەم مانگە بخرێتە كار، چوونكە ئامادەیە بۆ كاركردن".

حەمەد گوتیشی: "زیادبوون و بەرھەمھێنانی ٣٠٠ مێگاواتی دیكەی كارەبا، دەبێتە ھۆی ئەوەی کاتژمێرەکانی پێدانی كارەباش  زیاتر بن، بۆیە لە ھەوڵداین لە وەرزی ھاویندا بە ھۆی زیادبوونی خواست لەسەر كارەبا، بەرھەمھێنانی كارەبا زیاتر بكەین".

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە