سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، حزبه‌كه‌ی "له‌یه‌ك ده‌نگی خۆی له‌كه‌ركوك خۆشنابێت".
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه لهكۆنگرهیه ڕۆژنامه‌وانیدا ڕێبوار ته‌ها سه‌رۆكی لیستی یه‌كێتی بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق له كه‌ركوك ڕایگه‌یاند، "وه‌ك یه‌كێتی له‌یه‌ك ده‌نگی خۆمان خۆشنابین".
ڕێبوار ته‌ها داواشیكرد هه‌ر لایه‌نێك ناڕه‌زایی له‌ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌یه، سكاڵای خۆی بداته كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق.
به‌وته‌ی ڕێبوار ته‌ها، عهرهبو توركمانه‌كانی كه‌ركووك كه كێشه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌یه، ئه‌وان ده‌نگیان به‌راورد به‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوو زیادیكردووه.
هه‌ریه‌كه لهتوركمانو سوننه‌كانی كه‌ركوك ئه‌نجامه‌كانی ههڵبژاردتی په‌رله‌مانی عێراق له‌پارێزگای كه‌ركووك ڕهتدهكهنهوهو ده‌ڵێن، "له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌وه ساخته‌كاریی له‌كه‌ركووك ئه‌نجامدراوه".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە