پەیامی کورد... ١٠ وڵات تیمی گەڕان و رزگارکردن رەوانەی تورکیا دەکەن
ئەندامێكی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا رایگەیاند، لەسەر داوای تورکیا، ١٠ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە کە ناوەندەکەی قەزای پازارجیک-ی سەر بە پارێزگای مەڕەش بوو تیمی گەڕان و رزگارکردن بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.
جانێز لینارچیچ ئەندامی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا کە بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان و پاراستنی مەدەنی و هاوکارییە مرۆییەکان،لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەسەر داوای تورکیا، ١٠ وڵاتی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا، بەهۆی ئەو بوومەلەرزەوە کە ناوەندەکەی قەزای پازارجیک-ی سەر بە پارێزگای مەڕەش بوو، بە گوڕی ٧،٧ پلە روویدابوو هاوکات لە ١٠ پارێزگا کاریگەر بوو، تیمی گەڕان و رزگارکردن بۆ ئەو وڵاتە دەنێرێت.
لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی تورک، لینارچیچ رایگەیاند کە ئەو وڵاتانەی کە تیمی گەڕان و رزگارکردن دەنێرن بریتین لە هۆڵەندا، پۆڵەندا، رۆمانیا، کڕواتیا، بولگاریا، یۆنان، چیک، فەڕەنسا، ئیتاڵیا و هەنگاریا.
لینارچیچ، بەهۆی بوومەلەرزەکەوە پەیامی هاوخەمیی خۆی ئاراستەی تورکیا کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانییان کرد و رایگەیاند کە میکانیزمی پاراستنی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپایان دوای ماوەیەکی کەم لە بوومەلەرزەکە لەسەر داوای تورکیا کارا کرد.
بە ئاماژەدان بەوەی کە پێیان وایە لە رۆژانی داهاتوودا ژمارەی ئەو وڵاتانەی بەدەم بانگەوازەکەی تورکیاوە دێن، زیاد دەکات، لینارچیچ گوتی: "تیمەکانی گەڕان و رزگارکردن لە شارەکاندا کار دەکەن بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لە ژێر داروپەردوودا گیریان خواردووە".
لینارچیچ باسی لەوەش کرد کە ئەوان ئەو پاڵپشتییانەیان لە چوارچێوەی میکانیزمی پاراستنی مەدەنیی یەکێتیی ئەورووپادا کردووە کە تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ەوە تێیدا ئەندامە و ئاشکرای کرد کە هەندێک لەو تیمانەی کە باسیان لێوە دەکرێت بەرەو تورکیا کەوتوونەتە رێ.
بە ئاماژەدان بەوەی بۆ جێگیرکردن و ناردنی تیمەکان بەردەوام لە پەیوەندیدان لەگەڵ تورکیا، لینارچیچ ئەوەیشی خستەڕوو کە ئامادەن بۆ پاڵپشتیکردنی زیاتری تورکیا، بۆ ئەم مەبەستەش خزمەتگوزاری مانگی دەستکردی کۆپەرنیکۆس چالاک کراوە، هەروەها لە رێگەی وێنەی مانگی دەستکردەوە پاڵپشتیی کارەکانی گەڕان و رزگارکردنیان لە تورکیا کردووە.
لینارچیچ ئاماژەی بەوە دا کە بوومەلەرزەکە زیانێکی زۆری بە سووریاش گەیاندووە و لەو وڵاتەدا لە چوارچێوەی بەرنامەکانی هاوکاریی مرۆیی، هاوکارییەکان پێشکەش دەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە