پەیامی کورد... وەزیری بەرگریی فەرەنسا ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەكات
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی فەرەنسا بگاتە هەولێر و لەلایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە پێشوازی لێ دەكرێت.
ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (لۆ فیگارۆ)ی فەرەنسی بڵاوی كردەوە ڕۆژی سێشەممە سباستیان لیکۆرنو وەزیری بەرگریی فەرەنسا بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەولێری پایتەخت و لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە پێشوازی لێ دەکرێت.
بڕیارە وەزیری بەرگریی فەرەنسا سەربازەکانی هێزی وڵاتەکەی بەسەرکاتەوە، کە وەک بەشێک لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناتۆ لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا جێگیر کراون.
سەردانەکەی وەزیری بەرگریی فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تاووتوێکردنی چەند پرسێکی پەیوەست بە ئاسایش و سەقامگیری و هەڕەشەکانی تیرۆرە لە ناوچەکەدا
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە