وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات

 

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا سەردانی عێراق دەکات.

 

لەمبارەیەوە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ئەحمەد سەحاف رایگەیاند، ئەمرۆ سێشەممە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دۆمینیک راب بە سەردانێکی فەرمی یەک رۆژە دەگاتە عێراق.

 

ئاماژەی بەوەش كردووە: دۆمینیک راب لە میانی سەردانەکەیدا بۆ عێراق، جگە لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی، فوئاد حوسێن، هاوکات لەگەڵ هەریەک لە سەرکۆماری عێراق، بەرهەم ساڵح و سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد حەلبوسی کۆدەبێتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە