پەیامی کورد ... وەزیری دارایی و ئابووری کوردستان ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە مووچە ڕادەگەێنێت
وەزیری دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە میانی ووڵامدانەوەی بۆ پرسیاری سەرۆك فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان زانیاری لەبارەی دۆخی دارایی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كرد، ههروهها هۆكاری بڕیاری لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی روونكردهوه.
ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی ههرێم ئاماژهی بهوهكردوه، لە ڕووخانی ڕژێمی سەدام حوسێنەوە و لە ٢٠٠٤ەوە بودجەی هەرێم چۆتەوە بەغدا تا مانگی ٤ی ٢٠٢٠، حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە تەنیا یەك مانگ نەیتوانیوە خۆی مووچە بدات. تا ٢٠١٤ بە تەواوی پشتی بە بودجەی عێراق بەستووە، بەڵام بەهۆی بڕیارێكی سیاسی لە ٢٠١٤ بوودجەی هەرێمی كوردستان نەنێردراوە و تەنیا دوو تریلیۆن دراوە و ١٦ تریلیۆن دینار قەرزاری هەرێمی كوردستان بووە.
وتیشی: لە ٢٠١٥ بوودجەی عێراق ١١٦ تریلیۆن بووە، كە بەشە بوودجەی هەرێم ١٤ تریلیۆن بووە، عێراق تەنیا ٢ تریلیۆنی ناردووە و ١٢ تریلیۆن كەمتری ناردووە. لە ٢٠١٦ هیچی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە، كە بودجەی عێراق ١٤٥ تریلیۆن بووە و بوودجەی هەرێم زیاتر لە ١٢ تریلیۆن و ٥٧٠ ملیار دینار بووە. لە ٢٠١٧ بەشە بودجەی هەرێم ١١ تریلیۆن و ٦٠٥ ملیار بووە كەچی عێراق هیچی بۆ هەرێمی كوردستان نەناردووە. لە ٢٠١٨ عێراق بەشەبودجەی هەرێم بە ١٢.٦٧٪ دانراوە، بەڵام عێراق لەو ساڵەدا ٣.٥ تریلیۆن نەنێردراوە. لە بودجەی ٢٠١٩دا كە پەیوەندیی هەرێم و مەركەز بە باشی ڕۆشتووە، لەو ساڵەدا عێراق ٦ تریلیۆن و ٦١٠ ملیار دینار كەمتر لە هەقی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان ناردووە.
ئهوهشی خستهڕوو، ئەو كورتهێنانەی لە بودجەی هەرێمی كوردستان دروست بووە، لە توانای حكوومەتی هەرێمی كوردستان نەبووە پڕی بكاتەوە، وەك چۆن لە كابینەكانی پێشوەوە ٢٧ ملیار دۆلار قەرز و پابەندی ماوەتەوە و كەوتۆتەوە سەر حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە.
وەزیری دارایی ئاماژهی بهوهشكرد، واقیعێك بەسەر ئەم كابینەیە سەپێندراوە كە حكوومەت بەشێكی مووچە كەمتر لە بڕی خۆی دابەش بكرێت، بە عێراقمان وتووە ئامادەین ٢٥٠ هەزار بەرمیل و هەموو دۆسیەی نەوتیشتان رادەست بكەین بە مەرجێك هەموو قەرزەكانیش لە ئەستۆ بگرن.
بهوتهی ئاوات شێخ جەناب، "ئەمەی ئێستا ڕوودەدات هۆكارەكەی بڕیارێكی سیاسییە كە لە ساڵی ٢٠١٤دا دراوە و بەم دواییە قەیرانی دارایی و ئابووریشی بەسەردا هاتووە و ئێستا دۆخی عێراق خراپە و كەمكردنەوەی بەشە بوودجەی هەرێمی كوردستان بووە بە بەشێك لە پینەكردنی كورتهێنانی دارایی عێراق".
ناوبراو سهبارهت بهوهی بۆچی پێشتر ٢١٪ی مووچەی فەرمانبەران كەمتر دابەشكراوە و دواتر بڕیار دراوە بە لێبڕینی ١٨٪ دابەش بكرێت، ووتی: ”ئەمە پەیوەندی بەو سیاسەتەوە هەیە كە خەرجیی خۆمانمان كەمكردۆتەوە تا ڕێژەی پارە بۆ مووچە زیاد بكەین. ئەگینا دۆخی ئێمە لە سایەی چاكسازی نەبێت، بەم پەلەپروزێیە ناكرێت".
باسی لهوهشكردووه، "چەند بژارەیەكمان لەبەردەستدا بوو، پێشنیازێك هەبوو دوو مانگ جارێك مووچە بدەین، كە دەیكردە ٥٠٪، بهڵام كەسمان بەوە ڕازی نەبووین خۆمان كورتهێنانمان ٣٥٪ بوو. ئەگەر هێزەكانی حەفتا و هەشتا و وەزارەتی پێشمەرگە و ئاسایش و ئەوانەشمان جێبەجێ نەكردایە، كورتهێنانەكە دەبووە ٤١٪، بڕیارماندا پارەیەك قەرز بكەین و كورتهێنانەكە ببێتە ٢١٪".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە