وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی هەولێر دەکات

وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی هەولێر دەکات

پەیامی کورد … وەزیری دەرەوەی بریتانیا سەردانی هەولێر دەکات

 

بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢١، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا بێتە هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بەرپرسانی باڵا كۆببێتەوە.

 

دوای وەی دوێنێ سێشەممە دۆمێنیك ڕاب وەزیری دەرەوەی بەریتانیا گەیشتە عێراق و لەگەڵ سەرۆك كۆمار، سەرۆك وەزیرانی عێراق و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی وڵاتەكە كۆبووەوە، ئەمڕۆ سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات، بڕیارە ژمارەیەك كۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم بكات.

 

لەو چوارچێوەیەدا پێشبینی دەكرێت كۆبوونەوەی یەكەمی وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بێت و لە سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی لێبكرێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە