پەیامی کورد ... وەزیری دەرەوەی ئا‌ڵمانیا ... دڵنایاتان دەکەمەوە ئێمە لە داهاتوودا هاوبەشێکی جێی متمانەین لەگەڵ هەرێمی کوردستان .
هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا پیرۆزبایی له نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی نوێی هه‌رێم ده‌كات و ده‌ڵێت "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ڵمانیا له داهاتووشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی جێی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عیراق و كۆماری عیراقدا ده‌مێنێته‌وه".
به بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا لە نامەیەکدا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی نێچیرڤان بارزانی كرد و له‌وباره‌یه‌شه‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ی کوردستان بڵاویكرده‌وه له نامه‌كه‌یدا، هایكۆ ماس نووسیویه‌تی "به‌ناوی حكوومه‌تی فیدراڵی ئه‌ڵمانیاوه، گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێده‌كه‌م به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنتان وەکوو سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان. هه‌ڵبژاردنتان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ، دوو مه‌رجی گرینگن بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، به‌تایبه‌تی له بواری ئاسایش‌دا، هه‌روه‌ها بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ته‌حه‌دییه هه‌نووكه‌ییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له كۆتایی نامه‌كه‌یدا جه‌ختی له به‌رده‌وامیی پشتگیریی ئه‌ڵمانیا بۆ هه‌رێمی كوردستان كردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ڵمانیا له داهاتوشدا وه‌ك هاوبه‌شێكی جێی متمانه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانی عیراق و كۆماری عیراقدا ده‌مێنێته‌وه. هیوای سه‌ركه‌وتنان بۆ ده‌خوازم له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانتاندا".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە