پەیامی کورد ... وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە قەدەغەی ڕۆژانی جەژن ڕوونکردنەوەی گرینگی ڕاگەیاند
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، مه‌به‌ستیان له ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غەی هاتووچۆ له سێ ڕۆژی جه‌ژن بۆ ئه‌وه‌یه كه‌مترین به‌ركه‌وتن له نێوان هاووڵاتییان بۆ خۆپارێزی له ڤیرووسی كۆرۆنا هه‌بێت.
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گوتی: ''بەپێی هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌ندرووستی و ئاماژه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، له ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا زیاتر له ٤٠ تووشبوو تۆمار كرا، له ماوه‌ی پێشوو تووشبوون به‌و شێوه‌یه‌ش نه‌بوو، هاووڵاتییان له ده‌ره‌وه ده‌گه‌ڕانه‌وه، تۆماركردنی ئه‌و ژماره زۆره‌ی هاووڵاتییان به كۆرۆنا به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره کە ڤیرووسه‌كه لەناو كۆمه‌ڵگای ئێمە بڵاو بووه‌ته‌وه، به‌پێی ستراتێژیی به‌رگری و هێرشكردن بۆ سه‌ر ڤیرووسه‌كه بۆ ئەوەی كه‌مترین هاووڵاتیمان تووش ببێت تواندرا به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به هاوكاریی هه‌موو لایه‌ك به‌سه‌ر ڤیرووسهكهدا زاڵ ببین و نه‌یه‌ڵین وه‌كوو ووڵاتانی تر بڵاو ببێته‌وه".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ ئێمه نادیار و ناڕوونه سه‌رچاوه‌ی تووشبووانی ئه‌م حاڵهتانەی دواییه کە دیار نییه و مه‌ترسییه‌كه له‌وه‌دایه. پێشتر ئه‌و كه‌سانه‌ی له ووڵاتانی ئه‌ورووپایی و ئێران ده‌گه‌ڕانه‌وه له كه‌ره‌نتینه بوون، تێستیان بۆ ده‌كرا و ده‌رده‌چوو، بهركهوتووهكانیش دیار بوون، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكانێك له‌ناو كۆمه‌ڵگا تووش ده‌بن به‌بێ ئه‌وه‌ی بزانین سه‌رچاوه‌ی تووشبوونی كه‌سی یه‌كه‌م چییه، ده‌مانه‌وێت هه‌موو لایه‌ك بزانن نازانین به‌ركه‌وتووانی پێشووتر كاریگه‌رییان هه‌بووه له‌ناو كۆمه‌ڵگا و ئێستا ده‌رده‌كه‌وێت، یان ئه‌وانه‌ی له پارێزگاكانی عێراقه‌وه هاتوچۆی هه‌رێم ده‌كه‌ن، یان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له ووڵاتی توركیاوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه عێراق و به ده‌روازه‌كانی تر ده‌گه‌نه‌وه كوردستان، سه‌رچاوه‌كه بۆ داموده‌زگای ته‌ندرووستی ڕوون نییه، ته‌سه‌ورمان وایه ژماره‌یه‌كی زۆرتر له‌ناو كۆمه‌ڵگادا هه‌یه له هه‌ولێر و سلێمانی، به‌ڵام هه‌ستمان پێ نه‌كردووه، بۆیه جێگای مه‌ترسی و لهسهرڕاوهستانه".
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئێمه وتمان جه‌ژن باشترین وه‌سیله‌یه هاووڵاتییان له‌یه‌ك نزیك بنه‌وه، زۆرن ئه‌و پرسیارانه‌ی ده‌كرێن و په‌یامه‌كان گەیشتووه‌ته لامان، بۆچی بازاڕه‌كان كرانه‌وه و جه‌ژن كرایه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، بازاڕمان له‌ژێر فشاری ئابووریدا کردەوە، فشار بۆ هاوڵاتییان و حكوومه‌ت هات، ده‌نا ئێمه وه‌ك حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه بووین ماوه‌یه‌كی درێژتر قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ هه‌بێت، هاووڵاتییان سه‌بریان هه‌بێت و له ماڵه‌كان بمێننه‌وه، بۆیه هه‌ستمان كرد پێویسته درگایه‌ك بكرێته‌وه هاووڵاتییان خه‌ریكی كه‌سابه‌ت و ژیانی خۆیان بن، ئەگه‌رنا ئه‌وكاتیش مه‌ترسی هه‌بووه".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "ڕای ده‌گه‌یه‌نین مه‌ترسی كۆرۆنا له جاران مه‌ترسیدارتره، جاران سه‌رچاوه‌ی ڤیرووسه‌كه ئاشكرا بوو، به‌ڵام ئێستا ئاشكرا نییه، وه‌ك حكوومه‌ت ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی خۆمان جێبەجێ کردووە و به‌رده‌وام ده‌بین، هاووڵاتییان پێویسته وه‌كو جاران پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن، ئێمه خه‌می ته‌ندروستیی ئێوه‌مانه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ''ئه‌و هاووڵاتییه كوردانه‌ی له ئه‌ورووپا به كۆرۆنا مردوون زۆر لەوه‌ی ناوخۆ زیاتره، بۆیه ئه‌و پڕۆپاگه‌ندانه‌ی ده‌وترێت به‌رگری ئێمه جیاوازه و ڤایرۆسه‌كه، ئه‌وه با بمێنێته‌وه بۆ پسپۆڕان و لێكۆڵه‌ره‌وانی ته‌ندرووستی، نابێت خۆمان هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنین به‌وه‌ی به‌رگری ئێمه له خه‌ڵكی تر زیاترە، ئه‌ی ئه‌و كوردانه‌ی له وڵاتان به كۆرۆنا مردوون، هه‌مان ڕه‌گه‌زی كوردبوونیان نییه؟ به‌پێی ههڵسهگاندنهكان له پڕۆپاگهندهیهك زیاتر هیچی تر نییه و بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی خه‌ڵكه و، موزایداتی سیاسیی له پشته، داوای هاوكاری ده‌كه‌ین و به‌رپرسانه هەڵسوکەوت له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه‌دا بكه‌ن، با ته‌ندرووستی گشتی نه‌خرێته مه‌ترسی".
"له ڕۆژانی دووه‌م و سێییه‌می جه‌ژن ڕه‌چاوی وه‌رزی كشتوكاڵ و دروێنه‌ی گه‌نم ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ به‌یانێك ده‌رده‌چێت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ی دروێنه و ده‌ڕاسه‌یان هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئەو جووتیارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانن ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێت و عەلوهكان و نانه‌واكان له دووه‌م ڕۆژی جه‌ژن ده‌كرێنه‌وه، دهرمانخانهكانه و نه‌خۆشخانه‌كان كراوه ده‌بن، ڕێگه‌ی هاتووچۆ به ڕۆژنامه‌نووسان ده‌درێت." ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وای گوت.
وزیری ناوخۆ گوتیشی: "قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان توانی ڕێگه بگرێت له‌وه‌ی تووشبووی پارێزگاكان نه‌خۆشییه‌كه بگوازنه‌وه، پاش جه‌ژن قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ نامێنێت".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە