پەیامی کورد... وەزیری پەروەردە کلیلی خانووەکەی رادەستی هەنار تەها کرد
هه‌نار ته‌ها ئه‌و كچه خوێندكاره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ كه له به‌شی وێژه‌یی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانی به‌ده‌ستهێنا، كلیلی ئه‌و خانوه‌ی وه‌رگرت كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ڵێنی پێ دابوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ماڵی هەنار تەها-ی کرد و کلیلی ئەو خانووەی پێدا کە سەرۆکی حکومەتی پێی بەخشیووە.
دواتر وەزیری پەروەردە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە چەمچەماڵ وتی: "ئەمڕۆ بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی ماڵی هەنار تەها یەکەمی وێژەیی-یمان کرد، کە دوێنێ بڕیاریدا بێینە خزمەتیان و دیاری و پاڵپشتی سەرۆکی حکومەتیان پێشکەش بکەین، سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا بوو کە خانووێک بەو خانەوادەیە ببەخشێت و خانەوادەکەش بڕیاریاندا کە خانووەکە بەناوی هەنارەوە بێت".
"پەیامی سەرۆکی حکومەت ئەوەیە کە دەبێ پاڵپشتی ئەو کەسانە بکرێت کە خاوەن ئیرادەن و ئامانجیان هەیە، بۆیە پەیامی سەرۆکی حکومەت بۆ هەنار تەنیا لایەنە مادییەکە نییە، بەڵکو جەختکردنەوەیە لەسەر لایەنە مەعنەوەیەکە". وه‌زیری په‌روه‌رده وای وت.
وتیشی: ئەمڕۆ هەنار گرێبەستی ئەو خانووەی واژۆ کرد کە لەلایەن سەرۆکی حکومەت پێی بەخشرا، "ئێمە هاتووین پشتگیری ئەو ئیرادەیە بکەین کە هەنار و دایکی خاوەنی بوون، بەڵام ئەمڕۆ ئیرادەی سەرۆکی حکومەتی لەگەڵە بۆ پاڵپشتی کردن، ئەوەش پەیامێکە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت بە ئامانج بگەن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە