پەیامی کورد ... وەزیری پێشمەرگە لە ڕاگەیندراوێکدا داواکارییەکی گرینگ ئاراستەی فراکسیۆنی یەکیتی دەکات
شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ دوووشه‌ممه ٢٠ی جووڵای ٢٠٢٠ ، داوای له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، كار بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شۆڕش ئیسماعیل پێشوازی له شاندێكی فراكسیۆنی یه‌كیتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد و له‌دیدارێكدا، ستایشی هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی نوێنه‌رانی كوردی له‌به‌غدا كردوه، به‌و پێیه‌ی رۆڵی ئه‌وان كاریگه‌ری زۆری هه‌یه لهنزیكردنهوهی لایه‌نه ناكۆكه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌ڵواسراوه‌كان".
وه‌زیری پێشمه‌رگه راشیگه‌یاندوه، هیواخوازن وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كیتی ، یه‌كڕیزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی گوتاری كورد له‌په‌رله‌مانی عێراق زیاتر په‌ره پێبده‌ن، له‌و روانگه‌یه‌شه‌وه كار بۆ هێنانه‌دی مافه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بكه‌ن، وه‌ك به‌شێك له سیستەمی به‌رگری عێراق كه له‌ده‌ستووردا چه‌سپێنراوه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ڕاگه‌ێندراوه‌كه، جوان ئیحسان سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كیتی له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له‌ئه‌ندامانی شانده‌كه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌یانی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه روونكرده‌وه، كه ئامانجیانه ببنه پردی په‌یوه‌ندی له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كانی حكوومه‌تی فیدڕاڵ و حكوومه‌تی ھه‌رێم، به‌مه‌به‌ستی ھه‌ماھه‌نگی و ئه‌نجامدانی كاری ھاوبه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندی ھاونیشتمانیان.
شاندی یه‌کیتی خۆشحاڵی خۆی له ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ده‌ربڕیوه، پاڵپشتی و پشتگیری فراكسیۆنه‌كه‌شی بۆ هه‌وڵه‌كانیان دوپاتكردوه‌ته‌وه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە