وەزارەتی دارایی عێراق ووڵامی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ناداتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق ووڵامی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ناداتەوە

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی دارایی عێراق ووڵامی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم ناداتەوە

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نوسراوێکی دیکە به‌مه‌به‌ستی ناردنی موچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاڕاستەی بەغدا دەکات ، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، نوسراوێکی دیکەیان ئاڕاستەی بەغدا دەکات به‌مه‌به‌ستی ناردنی مووچه‌ی سێ مانگی ساڵی 2018ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تا ئێستا وەڵامی نەداونەتەوە.

حکومەتی عێراق له‌مانگی نیسانی ساڵی رابردوەوە مانگانە بڕی 317 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت، بەڵام موچەی مانگی یەک و دو سێی فەرمانبەران هیچ بڕە پارەیەکی نەناردوە بۆ ئەو مەبەستەش دوجار وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراویکردوە بۆ ناردنی ئەو برە پارەیە، بەڵام تا ئێستا وەڵامیان نەدراوەتەوە.

له‌ چوارچێوه‌ی رێكکه‌وتنی هه‌رێم و به‌غدا، ده‌بوو بۆ مانگه‌كانی (1، 2و 3)ی‌ ساڵی  2018، بڕی 317 ملیار دیناری بۆ هه‌رمانگێک ره‌وانه‌ بكرایه‌، بەڵام تا ئێستا موچەی ئەو سێ مانگە رەوانەی هەرێمی کوردستان نەکراوە.
شیروان میرزا، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیژنەی دارایی ڕاگەیاند، ئەو رێککەتنەی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ناردنی بڕی 317 ملیار دیناری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ، لەسەر ئەو بنەمایەیە کە حکومەتی هەرێم داوای ئەو برە پارەیە دەکات، بەڵام لەمساڵدا  دوو جار 317 ملیار دینار هاتوە، کە دەبێت هی ساڵی رابردو بێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە