پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێم بڕیارێکی گرینگی بۆ دەروازە سنوورییەکان دەرکرد .
به‌پێی بڕیارێكی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم، چیتر له ده‌روازه سنوورییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، بۆ هاورده‌كردنی خۆراك و ده‌رمان كار به به‌ڵێننامه ناكرێت و پشكنینی تاقیگه‌یی ئه‌نجامده‌درێت.
له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، ئاگاداری گشت كۆمپانیاكان و بازرگانان و ده‌رهێنه‌رانی گومرگی و شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كان ده‌كاته‌وه، به پێی بڕیاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم، هه‌موو ئه‌و خۆراك و داوده‌رمانانه‌ی هاورده‌ی هه‌رێم ده‌كرێن، باره‌كان له ده‌روازه سنوورییه‌كان راده‌گیرێن تا ئه‌نجامی پشكنینی تاقیگه‌یی ده‌رده‌چێت.
ئاماژه به‌وه‌كراوه، به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی چیتر كار به به‌ڵێننامه ناكرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە