وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەواڵێکی مووچە ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەواڵێکی مووچە ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد     ...   وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەواڵێکی مووچە ڕەت دەکاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە، سەرچاوەیەكیش لە گەنجینەی دوی سلێمانی تەئكید دەكاتەوە هیچ نووسراوێكیان لەبارەی لیستی دابەشكردنی مووچە بۆ نەچوە.

حاجی نارد، بەڕێوبەری جووڵەی دراو، لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاندووە بەهیچ شێوەیەك داوای ئامادەكردنی لیستی مووچەخۆران لە گەنجینەكان نەكراوە، نازانین هەندێك لەو دەزگا راگەیاندنانە لەكوێوە زانیاری ناراست بڵاودەكەنەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە سەرچاوەیەك لە گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاندووە ، تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای ئامادەكردنی لیستی موچەخۆرانی نەكردوە، ئەوەی بڵاوكراوەتەوە لە هەندێك میدیا ناڕاستە.

دوێنێ چەند میدیایەكی هەرێمی كوردستان بڵاویانكردەوە كە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە هەموو وەزارەت و دەستەکان كردوە لیستی مووچەی فەرمانبەران بە لێبڕینی ٢١% رەوانەی وەزارەتەکە بکەن، وەکو ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە