پەیامی کورد ... وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی دابەش کردنی مووچەی ڕاگەیاند
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ست به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی (كانوونی دووه‌م/١)ی ٢٠٢٢ی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییه‌كان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان گه‌نجینه‌كانی ئاگادار كردوه‌ته‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌ش كردنی مووچه‌ی وەزارەتی داد و ئەنجوومەنی دادوەری بكه‌ن به‌هه‌مان میكانیزمی مانگه‌كانی رابردوو.
رۆژی سێشه‌ممه ٢٥-١-٢٠٢٢ ، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم ده‌ستی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كرد به‌بێ لێبڕین، ئه‌مڕۆ و دوێنێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و چاودێری خێزان دابه‌شكرا.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر فارس عیسا، نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ڕایگه‌یاند، "له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ی ئێستا له نێوان به‌غدا و هه‌ولێردا هه‌یه، ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه به‌پێی پرۆژه‌یاسای نوێی دارایی (بوودجه‌ی ساڵی داهاتوو) به هه‌مان شێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وام ده‌بێت تا په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای ساڵی ٢٠٢٢ ".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە