وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی گرینگ بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی بڵاوكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی گرینگ بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی بڵاوكردەوە
پەیامی کورد   ...  وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاگادارییەکی گرینگ بۆ دەرچووانی دوانزەی ئامادەیی بڵاوكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، هەزار و ٣٠٠ دەرچووی دیکەی دوانزەی ئامادەیی ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکان گەڕایەوە.

لە ڕاگەیندراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیدا هاتووە: ژمارەیەک لە دەرچووانی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو (وردبینی دەکرێت)، لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ناویان گەڕایەوەو لە ئێستادا دەتوانن شوێنی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگەکان بەپێی کۆنمرەکانیان وەربگرنەوە.

د. خەتاب ئەحمەد مستەفا بەڕێوبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون لە وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەو دەرچووانەی پۆلی دوانزەی ئامادەیی کە پێشتر لە ئەنجامەکانیان نووسرابوو وردبینی دەکرێت، لە ئێستادا بەپێی کۆنمرەکانیان ناویان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێمی کوردستان گەڕاوەتەوە و دەتوانن لە وێبسایتی regayzanko.com لە شوێنی وەرگرتنیان دڵنیا ببنەوە کە ژمارەیان نزیکەی (١٣٠٠) وەرگیراوە.

هەروەک وتیشی: داوا لەو دەرچووانە دەکەین لە هەفتەی داهاتودا پەیوەندی بکەن بەو کۆلێژ و بەشانەی کە ناویان لێی گەڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی مامەڵەی خۆتۆمارکردن ئەنجام بدەن.

بەڕێوبەری گشتی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون دەشڵێت: لە ئایندەیەکی نزیکدا ناوی ئەو دەرچوانەش ڕادەگەیندرێت کە لە ڕێگەی فۆڕمی ڕاستەوخۆ داواکارییان پێشکەش کردبوو بۆ وەرگرتنیان لەو کۆلێژ و بەشانەی کورسی بەتاڵیان ماوەتەوە

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە