پەیامی کورد ... وەزارەتی خوێندنی باڵا لە سەر خوێندنی ئەمساڵ چەند بڕیارێکی دەرکرد
وەزارەتی خوێندنی باڵا چەند بڕیارێکی لەبارەی خوێندنی ئەمساڵەوە دەرکرد و بڕیاریداوە خوێندنی ئەمساڵ بەشێوەی ئاوێتەی بخوێندرێت واتا بەشێکی بە ئۆنلاین و بەشێکی لەناو زانکۆکان.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاندوە خوێندنی ئاوێتەی ئێستا بەشێکی زۆری زانکۆکانی جیهان کاری لەسەر دەکەن بۆیە دوای کۆرۆناش بەردەوام دەبێت و دەگونجێندرێت لەگەڵ خوێندنی زانکۆکاندا.
بەپێی دەقی بڕیارەکە لە سبەینێ چواری مانگەوە خوێندنی ئەمساڵ دەستپێدەکات و پێویستە 30 هەفتە وانە بخوێندرێت.
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردوە خوێندنی وانە پراکتیکیەکان و تاقیکردنەوەکان و تاوتوێکردنی نامەی ماستەر و دکتۆر و توێژینەوەی خوێندکاران.
راشیگەیاندوە ئەگەر باردوخۆی تەندروستی خراپ بێت زانکۆکان بە رەزامەندی ئەنجومەنی وەزارەت دەتوانن خوێندنی ناو زانکۆ هەڵپەسێرن بەمەرجێک مانگێک زیاتر نەبێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە