پەیامی کورد ... وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستهمێک بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ کارا دەکات
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سیستهمی زانكۆلاینی بۆ قوتابیانی پۆلی ١٢ كارا كرد و بڕیاره بۆ ماوهی ١٠ رۆژ بهردهوام بێت.
وهزارهتی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ شەممە ١٠/١٠/٢٠٢٠ لە كاتژمێر (١٢)ی نیوەڕۆ وێبسایتی (www.regayzanko.com) بۆ دەرچوانی دوانزەی ئامادەیی بۆ ماوەی ١٠ رۆژ و تا كاتژمێر (١٢) ی شەوی ١٩/١٠/٢٠٢٠ ڕۆژ كاراكرد.
وەزارەتی خوێندنی باڵا راشیگەیاند"ژمارەی كورسی هەر سێ سیستەمی خوێندنی (گشتی، پارالێڵ، ئێواران)، لە زانكۆ حكوومییەكان بریتییە لە ٥٤ هەزارو ٥٣٧ كورسی، كە بۆ یەكەمجارە لە مێژوی وەرگرتن لەهەرێمی كوردستان پلانی وەرگرتن بگاتە ئەو ژمارەیە، هاوكات پلانی داواكراوی زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانی هەرێمی كوردستان بریتییە لە ٢٧ هەزارو ٦٣٠ كورسی خوێندن".
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە