وەزارەتی ناوخۆ: بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێ لە هۆکاری رووداوەکەی سۆران

وەزارەتی ناوخۆ: بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێ لە هۆکاری رووداوەکەی سۆران

پەیامی کورد... وەزارەتی ناوخۆ: بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکرێ لە هۆکاری رووداوەکەی سۆران


وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی لەسەر رووداوەکەی سۆران پێکهێنا و ڕایدەگەیەنێت،"بەزووترین کات لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکاری رووداوەکە".

لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم،وەزیری ناوخۆی حکومەتی كاربەڕێكەری هەرێم لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ لێکۆڵینەوەکردن لە هۆکاری رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە باڵەخانەیەک لە سەنتەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.

بەپێی فەرمانەکە، لیژنەکە راسپێردران بەزووترین کات دەستبەکاربن و لێکۆڵینەوە بکەن لە هۆکارەکانی رووداوەکە و مەرجەکانی سەلامەتی لە باڵەخانەکە، و لایەنی کەمتەرخەم دەستنیشان بکەن.

جێگەی باسە، شەوی ڕابردوو لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بەهۆی كەوتنەوەی ئاگر لە باڵەخانەیەك، 14 كەس گیانیان لەدەستدا، كە لەنێویاندا مامۆستای زانكۆ و قوتابی هەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە