پەیامی کورد ... وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەک بڵاو دەکاتەوە
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی راگەیاندنەکانی پەکەکە رەتدەکاتەوە، ئەوەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆیە:
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا. ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان. بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە.
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2021/2/25
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە